سەرۆکایەتییەکانى عێراق: نابێت خاکەکەمان بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتان بەکاربهێنرێت

هەواڵ / عێراق :: 16/07/2019‌ :: 58‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

هەر سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق دووپاتیان کردەوە: کە نایانەوێت خاکى عێراق بەکاربهێنرێت بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتە دراوسێیەکانى و پێویستە رێز لە سەروەرى خاکى عێراق بگیرێت و دەست لەکاروبارى ناوخۆیی هیچ وڵاتێک-یش وەرنەدرێت.


لەوبارەیەوە ئەو سێ سەرۆکایەتییە، لە کۆتایی ئەو کۆبوونەوەیەى لە کۆشکى سەلام ئەنجامیاندا بوو داوایان لە وڵاتە هەرێمیی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە پشتگیرى لە عێراق بکەن بۆ ئەوەى بتوانێت ناوچە ئازادکراوەکان بنیاد بنێتەوە و گروپە تیرۆرستییەکان لەناوبەرێت و ئاسایشی خاکەکەشى بپارێزێت.

ئەوەشیان خستەڕوو: کە پێویستە بەپێی یاسا سەرجەم ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن کە لە نێوان بەغدا و هەرێمى کورستاندایە و پێویستە پەیوەندییەکان لەسەرجەم بوارەکاندا بەهێز بکەن.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure