جیهان به‌كورتى: باوكێك ده‌ستدرێژى ده‌كاته‌سه‌ر كچه‌ یه‌ك ساڵانه‌كه‌ى و ڤیدیۆكه‌ى له‌ دارك وێب بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 16/07/2019‌ :: 46527‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

میترۆ – باوكێك ده‌ستدرێژى ده‌كاته‌سه‌ر كچه‌ یه‌ك ساڵانه‌كه‌ى و ڤیدیۆكه‌ى له‌ دارك وێب بڵاوده‌كاته‌وه‌
به‌پێى هه‌واڵێكى سایتى میترۆى بریتانى، جه‌یمس لۆكهارت ته‌مه‌ن 31 ساڵ كه‌ له‌شارى برادینتۆن له‌ ویلایه‌تى فڵۆریدا له‌ئه‌مریكا ده‌ژى، له‌ماوه‌ى مانگى ئازارى 2016 تا مانگى شوباتى 2018، چوار ڤیدیۆى قێزه‌ونى تۆماركردووه‌ و له‌دارك وێب بڵاویكردووه‌ته‌وەو له‌ دواین ڤیدیۆیدا كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ تیایدا ده‌ستدرێژى ده‌كاته‌سه‌ر كچه‌ ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵانه‌كه‌ى، لۆكهارت له‌مانگى تشرینى یه‌كه‌مى 2018دا ده‌ستگیركراوه‌، به‌ڵام له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا دادگایى كراوه‌ و به‌فه‌رمانى دادوه‌ر سزاى زیندانى 70 ساڵى به‌سه‌ردا دراوه‌.


ئاژانسى هه‌واڵى نون – یه‌كێتى ئه‌وروپا: رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ ئێران هێشتا ماوه‌
(رۆژى دووشه‌ممه‌ 15ى ته‌مموزى 2019)  فێدێریكا كۆگرینى به‌رپرسى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا رایگه‌یاند: "رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ ئێران له‌ بارودۆخێكى باشدا نییه‌، به‌ڵام هێشتا زیندووه‌ و ناتوانرێت ده‌ستنیشان بكرێت له‌كاته‌كانى كۆتاییدایه‌".


ره‌وابت سه‌نته‌ر – سزاكانى ئه‌وروپا دژى گه‌ڕانى توركیا بۆ نه‌وت له‌ قوبرس
یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت زیاتر پێداگربێت له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ى ده‌رباره‌ى گه‌ڕان بەدواى نه‌وت و گازدا ده‌یكات.


 ئه‌خبارییه‌ - ژماره‌ى هاووڵاتیانی برسى له‌جیهاندا له‌ ملیارێك نزیكده‌بێته‌وه‌
به‌پێى راپۆرتێكى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ساڵى رابوردوودا ژماره‌ى هاووڵاتیانی برسى له‌جیهاندا زیاتر له‌ 821 ملیۆن كه‌س بووه‌ كه‌ به‌راورد به‌ سێ ساڵى رابردوو رێژه‌كه‌ له‌هه‌ڵكشاندایه‌ و مه‌ترسى ده‌كرێت بگاته‌ یه‌ك ملیار كه‌س.


وه‌كاله‌ ئه‌لمه‌دار – ئه‌ردۆغان كاتى جێگیركردنى سیستمى موشه‌كى S400 دیاریده‌كات
(شه‌وى دووشه‌ممه‌ 15ى ته‌مموزى 2019) ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا له‌فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌تاتورك له‌ یادى سێ ساڵه‌ى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى توركیا رایگه‌یاند: "جێگیركردنى سیستمى به‌رگرى موشه‌كى ئاسمانى S400 كه‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌ مۆسكۆى كڕیوه‌ تا مانگى نیسانى 2020 جێبه‌جێده‌كرێت".


ئه‌لبه‌یان – به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه‌وه‌ 2500 هێكتار زه‌وى له‌مه‌كسیك ده‌سووتێت
(رۆژى دووشه‌ممه‌ 15ى ته‌مموزى 2019) به‌رپرسانى مه‌كسیك رایانگه‌یاند: "له‌ناوچه‌ى سیان كان له‌ویلایه‌تى كوینتانا رو له‌مه‌كسیك ئاگر له‌دارستانێك كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 2500 هێكتار زه‌وى سووتاون".


ئه‌لبه‌یان – له‌ئیتاڵیا ده‌ست به‌سه‌ر موشه‌كى قه‌ته‌ریدا لاى نازییه‌ نوێیه‌كان ده‌گیرێت
(رۆژى دووشه‌ممه‌ 15ى ته‌مموزى 2019) پۆلیسى ئیتاڵیا رایگه‌یاند: "له‌ماڵى نازییه‌ نوێیه‌كاندا ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كى زۆر چه‌كدا گرتووه‌ كه‌ موشه‌كى جۆرى (جو جو)شیان تێدابووه‌ كه‌ دروستكراوى فره‌نسایه‌ به‌ڵام موڵكى هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانى قه‌ته‌ر بووه‌".


ئیندیپێنده‌نت – تێرێزا مه‌ى سه‌رزه‌نشتى تویتێكى ترامپ ده‌كات و ده‌ڵێت "جێگه‌ى قبوڵ" نییه‌
تێرێزا مه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى بریتانیا له‌كاتێكدا ئاماده‌كارى بۆ به‌جێهێشتنى پۆسته‌كه‌ى ده‌كات، هێرشى توند ده‌كاته‌ سه‌ر دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا و له‌سه‌ر تویتێكى كه‌ تیایدا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ژنه‌ ئه‌ندامه‌كانى كۆنگرێس له‌سه‌ر پارتى دیموكراته‌كان و سه‌رزه‌نشتى ده‌كات و ده‌ڵێت: "قسه‌كانى جێگه‌ى قبوڵ نین".

ئه‌لبه‌یان – له‌ئاهه‌نگى سه‌ركه‌وتنى جه‌زائیردا 12 كه‌س بوونه‌ قوربانى
له‌كاتى ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ى بردنه‌وه‌ى تیپى تۆپى پێى جه‌زائیر سه‌ركه‌وتنى بۆ قۆناغى كۆتایى جامى ئه‌فریقا، پاسێك وه‌رده‌گه‌ڕێت، به‌هۆیه‌وه‌ 4 كه‌س ده‌مرن و 8 كه‌سیش بریندار ده‌بن.


سپوتنیك – زه‌ریف: هه‌مووكات پێشوازى له‌ئه‌مریكا ده‌كه‌ین بۆ دانوستان
(رۆژى دووشه‌ممه‌ 15ى ته‌مموزى 2019) محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند: "ئێران هه‌میشه‌ پێشوازى له‌ واشنتۆن ده‌كات بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ تاران، به‌ڵام پێویسته‌ سه‌ره‌تا سزاكانى هه‌ڵبگرێت".


ره‌ئى ئه‌لیه‌وم – هێزى ده‌ریایى ئێران به‌چه‌كى به‌رگرى جه‌نگى پێشكه‌وتوو پڕچه‌ك ده‌كرێن
یه‌كه‌ى ده‌ریایى سه‌ربه‌ سوپاى پاسدارانى ئێران به‌چه‌كى به‌رگرى جه‌نگى پێشكه‌وتوو پڕچه‌ك كراون بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌ئه‌گه‌رى هه‌ر هێرشێكى كیمیایى یان به‌كتریایى یان تیشكى.

وه‌كاله‌ ئه‌لمه‌دار – ترامپ كه‌سێك كه‌به‌شدارى له‌جه‌نگى كووه‌یتدا كردووه‌ دژى عێراق بۆ وه‌زیرى به‌رگرى كاندید ده‌كات
(رۆژى دووشه‌ممه‌ 15ى ته‌مموزى 2019) كۆشكى سپى به‌فه‌رمى مارك ئیسپه‌رى بۆ پۆستى وه‌زیرى به‌رگرى كاندید كرد و (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ى ته‌مموزى 2019) كۆنگرێسى ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ په‌سه‌ندكردنى.

تێڵەر ڕیپۆرت -40 هاووڵاتی هیندی لە ژێر داروپەردوی باڵەخانەیەکدان
لە شاری دۆنگری لە هیندستان بوومە لەرزە بیانیەکی 100 ساڵەی ڕووخاند و دوو هاووڵاتی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستدا و 40کەسی دیکەش کەوتنە ژێر داروپەردووی ئەو بینایەوە، ماڵپەری هەواڵی تێڵەر ڕیپۆرت بڵاویکردەوە: تیمی فریاکەوتنی نیشتمانی وەڵامدانەوەی کارەساتەکان و 10 ئەموڵناس و تیمی ئاگرکوژێنەوەش لە شوێنی ڕووداوەکەن.

میدڵ ئیست مۆنیتۆر-باراک:گەندەڵیەکی نەتەنیاهۆ بێ سنوورە
بەپێی ڕۆژنامەی وەتەن، ئیهود باراک سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری پێشووی ئیسرائیل لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووەوە دەڵێت:"گەندەڵی نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئێستای ئیسرائیل بێ سنوورە".


گود نیوز نێتوەرک-هۆلەندا بنمیجی 316 شوێنی وەستانی پاس سەوز دەکات وەک دیاریەک بۆ هەنگەکان
لە شاری ئۆتریخت سەدان بنمیچی شوێنی وەستانی پاس گۆڕدراوە بۆ هاوڕێی ژینگە نەک تەنیا بۆ پاکژکردنەوەی هەوا بەڵکو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمبوونەوەی هەنگ لە جیهاندا.


میدڵ ئیست مۆنیتۆر-جێفری ئبستین سەد ملیۆن دۆلار دەبەخشێت بۆ جێهێشتنی زیندان لە کاتێکدا رۆژ دوای رۆژ ژمارەی قوربانیەکانی لەزیادبووندایە
رۆژی دووشەممە لە دادگایەکی فیدراڵی لە نیویۆرک یەکەم دانیشتنی کەیسەکەی ملیاردیری ئەمریکی جێفری ئبستین بەرێوەچوو کە بە تۆمەتی دەستدریژیکردنە سەر ژمارەیەک مێرمنداڵ تۆمەتبارکراوە، ئەویش ئامادەبوونی خۆی دەربڕی بۆ بەخشینی 100 ملیۆن دۆلار لە پێناو ئەوەی لە زیندانی ئازادی بکەن ئەمەش لەکاتیکدایە رۆژ دوای ڕۆژ ژمارەی قوربانیەکانی زیاتر دەبێت.




وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure