یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران داوای مافەکانیان دەکەن

هەواڵ / کوردستان :: 16/07/2019‌ :: 167‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز

(ئەمڕۆ سێشەممە 16ی تەمموزی 2019) یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان بەنوێنەرایەتی زیاتر لە 100 هەزار کەمئەندامی لەبەردەم سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە و داوای چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانیان دەکەن.


سامان حسێن، لێپرسراوی گشتی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:  زیاتر لە 150 رۆژە موچەی هەزاران کەمئەندام بەبیانووی تەواو نەبوونی کاری لیژنە پزیشکییەکان راگیراوە و داواکارین ئەو مووچانە بەزووترین کات بگەڕێندرێنەوە بەهەر (5) مانگەکەوە، هاوکات داوای گێڕانەوەی سەرجەم مووچە فەوتێنراوەکانیش دەکەن.

وتیشی: "پێویستمان بە دابینکردنی کورسی کەمئەندامی، کورسی توالێت و دارشەق و پێداویستی بزیشکی هەیە".

لێپرسراوی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان جەخت لەوەش دەکاتەوە: هەرچی زووە دیداری چاوپێکەوتنیان لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و جێگر و بەشێک لەبەرپرسانی پەیوەست بەگرفتەکنیان بۆ رێکبخرێت و لە نزیکەوە کێشەکانیان ئاڕاستە بکەن.

لای خۆشیەوە سەردار کاکەئەمین، بەرپرسی ئیدارەی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: "یاداشتی کەمئەندامان دەگەیەنن و داواکارییەکانیان بۆ بەرزدەکەنەوە".

پ: چ.ع

 

بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure