سبەی رۆژی جیهانی دادپەروەرییە

هەواڵ / کوردستان :: 16/07/2019‌ :: 160‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

(سبەی 17ی تەمموزی 2019) رۆژی جیهانی دادپەوەرییە و بڕیارە لەشارەكانی سلێمانی و كەركوک و هەڵەبجە چەند چالاكییەك ئەنجام بدرێت.

عەلی مەحمود، سەرپەرشتیاری چالاكییەكان بەدواڕۆژی راگەیاند: سبەی رۆژی دادپەروەری جیهانییە و لەپێناو دووبارەنەبوونەوەی تاوانی جینۆساید، داوای بە ئەندامبوونی عێراق دەكرێت لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، هەروەها سبەینێش كۆمەڵێك چالاكی لەچەند ناوچەیەكی كوردستان ئەنجام دەدرێت.

بەرنامەی چالاكییەكان بەمجۆرەیە: 

- كاتژمێر 8:30ی سەرلەبەیانی  لە گۆڕستانی شەهیدانی ئەنفال لە دێی بنە  لە ناحیەی رزگاری گەرمیان چالاکییەکان ئەنجامدەدرێن. 

- كاتژمێر 10ی سەر لەبەیانی لە شاری كەركوك لە سەنتەری رۆشنبیری كەركوك چالاکییەکان ئەنجامدەدرێن.

- كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لە باخچەی مۆنۆمێنتی پارێزگای هەڵەبجە چالاکییەکان ئەنجامدەدرێن.

- كاتژمێر 11  لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە شارۆچكەی چەمچەماڵ چالاکییەکان ئەنجامدەدرێن.

- كاتژمێر 5ی سەرلەئێوارە لە كافتریای كلتوری سەرا لە ناوەندی شاری سلێمانی چالاکییەکان ئەنجامدەدرێن.

پ: چ.ع

بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure