خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستیپێكرد

هەواڵ / کوردستان :: 16/07/2019‌ :: 1082‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز

 پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ى ته‌مموز نوێنه‌رى كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانى هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رده‌م بیناى په‌رله‌مان له‌ شارى هه‌ولێر خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا دژ به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى مریشك.


نوێنه‌رى خۆپیشانده‌ران بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ یاداشتێكیان خوێنده‌وه‌ كه‌ بۆ پاراستنى به‌رهه‌مى ناوخۆیی ئاڕاسته‌ى حكومه‌ت و په‌رله‌مانیان كرد.

 له‌وباره‌یه‌وه‌ نازم عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان به‌دواڕۆژی ڕاگه‌یاند:"بۆ ئه‌وه‌ گردبووینه‌ته‌وه‌ تاوه‌كو به‌رهه‌می ناوخۆمان بپارێزین كه‌ ۱۰۰٪ زیاده‌ و پێویستی ناوخۆ پڕده‌كاته‌وه‌، بۆیه‌ داوای ڕاگرتنی هاورده‌كردنی مریشكی به‌ستوو ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها داوای دیاریكردنی نرخ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش و هاووڵاتیانیش زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بین".

ده‌شڵێت، " پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم چاودێری بخاته‌ سه‌ر ئه‌و پێویستیانه‌ی كه‌وا بۆ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان دێت، هه‌روه‌ها پارێزگاری له‌به‌روبومی ناوخۆ بكات، له‌جێگه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ك باج له‌مریشكی به‌ستوو وه‌ریده‌گرێت،خۆمان ئاماده‌ین ئه‌و پاره‌یه‌ بده‌ین وه‌ك باج، به‌ڵام به‌مه‌رجێك بازاڕێكمان بۆ بكاته‌وه‌ و پارێزگاری له‌به‌روبومی ناوخۆ بكات".
 پێداچونه‌وه‌:هـ.ق




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure