ئه‌مشه‌و دیارده‌یه‌كى گه‌ردوونى رووده‌دات و له‌ هه‌رێم ده‌بینرێت

هەواڵ / زانست :: 16/07/2019‌ :: 1008‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

سه‌رۆكى رێكخراوى فەلەكناسى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: (ئه‌مشه‌و 16ی تەمموزی 2019) دیارەدى مانگگیرانى نیمچەیى روودەدات و له‌ هه‌رێمى كوردستانیش ده‌بینرێت.

ئه‌ژى چه‌تۆ، سه‌رۆكى رێكخراوى فەلەكناسى كوردستان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: مانگگیرانه‌كه‌ لە وڵاتانى ئەوروپا، ئەفریقا، ئاسیاى ناوەڕاست و زەریاى هیندى روودەدات لە هەرێمى كوردستان و عێراقیش ده‌بینرێت.

قۆناغەكانى مانگگیرانی نیمچەیى لە هەرێمى كوردستان:

- كاتژمێر 9:43ى شەو مانگگیران دەستپێدەكات (مانگ دەچێتە ناوچەى نیمچە سێبەر). 

- كاتژمێر 11:01ى شەو مانگگیرانى نیمچەیى دەستپێدەكات (بەچاوى ئاسایى هەستى پێدەكرێت).

- كاتژمێر 12:30ى شەو مانگگیرانى نیمچەیى دەگاتە بەرزترین ئاست (نزیكەى %74 مانگ تاریك دەبێت). 

- كاتژمێر 1:59ى بەیانى كۆتایى قۆناغى مانگگیرانى نیمچەیى.

- كاتژمێر 3:17ى بەیانى كۆتایى قۆناغى مانگ گیرانى نیمچەسێبەر و كۆتایى مانگگیران.

ئه‌ژى چه‌تۆ، وتیشى: "كاتى گشتى دیاردەى مانگگیران بە هەر سێ قۆناغەکە پێنج كاتژمێر و 33 خولەك و 16 چركە دەخایەنیت".

پ: چ.ع

بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure