جووڵه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌ ناو ئه‌مریكا سنوورداركرا

هەواڵ / جیهان :: 16/07/2019‌ :: 414‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كه‌ ئێستا سه‌ردانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای كردووه‌ به‌بڕیارى مایك پۆمپیو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ته‌نیا  ره‌زامه‌ندى بۆ به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دراوە و هاتوچۆ و جموجۆڵى سنوردارده‌كرێت.


رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزی ئه‌مریكی، له‌ راپۆرتێكدا و له‌ زاری مایك پۆمپیۆ وزیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه‌: محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف و شاندی ئێرانی هاوڕێی، ده‌توانن ته‌نیا له‌ نێوان نووسینگه‌کانی رێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، نوێنه‌رایه‌تى ئێران له‌ ئه‌مریكا و شوێنی نیشته‌جی بوونی نوێنه‌ری ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، هاتوچۆ بكه‌ن.

سنوورداركردنی هاتوچۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، نوێ نییه‌ و پێشتریش هاتوچۆی نوێنه‌رانی ئێران له‌ ئه‌مریكا سنووردا كراوه‌ و رێیان پێنه‌ده‌درا له‌ مه‌ودای 40 كیلۆمه‌تر له‌سنورى  رێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان دووربكه‌ونه‌وه‌.

 پێداچونه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure