هێزەکانی هاوپەیمانان هەشت چەکدارى داعش لە سەڵاحەدین دەکەنە ئامانج

هەواڵ / عێراق :: 16/07/2019‌ :: 92‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

شانەى راگەیاندنى ئەمنى لەشارى سەڵاحەدین ئاشکرایکرد: کە بەهۆى بۆردومانى هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ سەر سنوورى ناوچەکەیان، حەوت چەکدارى داعش کوژراون و چەکدارێکى دیکەش لەکاتى پشکنین و کێوماڵکردنى ناوچەکە کوژراوە.

(دوێنێ 15ى تەمموزى 2019) ئەو شانەیە لە بەیاننامەیەکدا وتى: "هێزە ئەمنییەکانى فەرماندەیی سەڵاحەدین بە پاڵپشتى هێزە ئاسمانییەکانى هاوپەیمانان ئۆپراسیۆنێکیان لە سنوورى ناوچەکە ئەنجامدا و توانییان 8 چەکدارى داعش بکوژن".

لەلایەکى دیکەشەوە ئەحمەد جەمال، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى عێراق لە بەیاننامەیەکدا وتى: "بەهەماهەنگى لەگەڵ باڵیۆزخانەى روسیا لە بەغدا توانرا 33 منداڵى چەکدارانى  داعش کە روسى بوون رادەستى وڵاتەکەیان بکرێنەوە".

ئەوەشى خستەڕوو: کە پاش وەرگرتنى رەزامەندى لایەنى بەرپرس و وەزارەتى دادى عێراقى، توانراوە 473 منداڵى ئەو چەکدارانە کە لە رەگەزى جیاواز بوون رادەستى وڵاتەکانیان بکرێنەوە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: چ.

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure