داعش هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر گوندێك

هەواڵ / کوردستان :: 16/07/2019‌ :: 6665‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جه‌باری

چه‌كدارانی داعش هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر گوندی  ئه‌حمه‌د ده‌نكور له‌ ناحیه‌ی ریازی سه‌ر به‌پارێزگای كه‌ركوك و دوو هاوڵاتی ده‌كوژن.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی كه‌ركوك ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ١٦ی ته‌مموز به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش چونه‌ته‌سه‌ر گوندی ئه‌حمه‌د ده‌نكور و دوو هاوڵاتیان كوشتووه‌.

وتیشی:" هاووڵاتییه‌ كوژراوه‌كان یه‌كێكیان ناوی مورشد جانحه‌ ته‌مه‌ن ٧٤ ساڵ، ئه‌وه‌ی دیكه‌ش فه‌یاز غه‌رای غه‌فور ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵه‌".

ماوه‌یه‌كه‌ جموجۆڵ و كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كان داعش له‌سنوری كه‌ركوك زیادیانكردووه‌ ته‌نانه‌ت توانیویانه‌ خۆیان بخزێننه‌ سه‌نته‌ری شاره‌كه‌وه‌.

 پێداچونه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure