ئه‌مڕۆ دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگاییكردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش به‌ڕێوه‌ده‌چێت

هەواڵ / کوردستان :: 16/07/2019‌ :: 175‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 

(ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16 ی ته‌مموزی 2019) دانیشتنێكی دیكه‌ی پڕۆسه‌ی دادگاییكردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌ شاری ئه‌نقه‌ره‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 


عابد ئیكه‌، نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌دواڕۆژی وت: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ دانیشتنی نۆزده‌یه‌مینی پڕۆسه‌ی دادگاییكردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ دادگایه‌كی شاری ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: كه‌ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ڕێگه‌ی ته‌كنەلۆژیای ده‌نگ و ڕه‌نگ به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ ده‌كات و به‌رگری له‌و دۆسیه‌یه‌ ده‌كات كه‌ بۆی كراوه‌ته‌وه‌. 

باسی له‌وه‌شكرد: كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ده‌میرتاش نایه‌ته‌ هۆڵی دادگا، به‌ڵام به‌رده‌م  ئه‌و دادگایه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی لێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانی هه‌ده‌په‌ له‌و شوێنه‌ كۆبونه‌ته‌وه‌. 

وتیشی: "ده‌میرتاش به‌ تۆمه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ ڕێكخستنی قه‌ده‌غه‌كراو و تۆمه‌ت دروستكردن بۆسه‌ر ئه‌ردۆغان دادگایی ده‌كرێت". 

رونیشیكرده‌وه‌: كه‌ سه‌ر له‌به‌ری پڕۆسه‌ی ده‌ستگیركردن و دادگاییكردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش سیاسییه‌ نه‌ك یاسایی. 

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ، هاوسه‌رۆكانی پێشوی هه‌ده‌په‌ له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2016وه‌ ده‌ستگیركراون.

پ: چ.ع

بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure