ڤیدیۆى ده‌ستگیركردنى مه‌لا كرێكار له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا بڵاوكرایه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 16/07/2019‌ :: 1195‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

(رۆژى دووشه‌ممه‌ 15ى ته‌مموزى 2019) دادگاى بۆلزانۆ له‌ ئیتاڵیا سزاى 12 ساڵ زیندانى بۆ نه‌جمه‌دین فه‌ره‌ج (مه‌لا كرێكار) ده‌ركرد و له‌دره‌نگانى ئه‌مشه‌ودا ده‌ستگیركرا.


دادگا مەلا کرێکار و هاوەڵەکانی بەوە تۆمەتبار کردووە، کە تۆڕێکی تیرۆریستییان دروستکردووە و پیلانیان داناوە بۆ ئەنجامدانی توندوتیژی، بۆ ئەو مەبەستەش ئەو کەسانە بەکاردەهێنن کە هەڵگری رەگەزنامەی ئەوروپین، بەڵام پارێزەرەکەی مەلا کرێکار سەرجەم ئەو تۆمەتانەى رەتكردووه‌ته‌وە و دەڵێت: "هەموو رێگەیەک دەگرنەبەر بۆ تانەدان لە بڕیارەکەی دادگای بۆلزانۆ".

پۆلیسى ئینته‌رپۆڵ له‌دره‌نگانى شه‌وى رابوردوو كه‌ ده‌كاته‌ (شه‌وى دووشه‌ممه‌ 15ى ته‌مموزى 2019) دواى چه‌ند كاتژمێرێك به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى بۆلزانۆ، مه‌لا كرێكاریان له‌ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له‌نه‌رویج ده‌ستگیركرد و ڤیدیۆى ده‌ستگیركردنه‌كه‌ى له‌لایه‌ن (تى ڤى 2)ى نه‌رویجییه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال 


 پێداچونه‌وه‌:هـ.ق


  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure