له‌ئێراندا رۆژانه‌ دوو تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنرێت

هەواڵ / جیهان :: 16/07/2019‌ :: 1629‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

ئەندامێکی په‌رله‌مانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت: رۆژانه‌ زیاتر له‌ دوو تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ ئێراندا به‌كارده‌هێنرێت.

حه‌سه‌ن نه‌ورۆزی، پەرلەمانتار و وته‌بێژی لیژنەی دادوه‌ری په‌رله‌مانی ئێران له‌ لێدوانێكدا بۆ فارس نیوزی ئێرانی ده‌ڵێت: "رۆژانه‌ دوو هه‌زار و 80 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ ئێراندا به‌كارده‌هێنرێت".

وتیشی: "به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی نووسینگه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر و تاوانه‌ نیوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئێران هاوشانی وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ندی، هیندستان و پاكستان یه‌كێكە له‌ گه‌وره‌ترین ناوچەی گواستنەوە و بازرگانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان". 

ئه‌وەشی وت: "ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ ته‌واوی ئالوده‌ و به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌رن 28 ملیۆن كه‌سه‌ و  70%ی زیندانیکراوه‌كانیش بەهۆی مادده‌ی هۆشبه‌رەوە سزادراون".

پ: چ.ع

بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure