كه‌سوكارى قوربانیانى ده‌ستى داعش داواى گۆڕستانێكى تایبه‌ت ده‌كه‌ن
هەواڵ / کوردستان :: 16/07/2019 :: 198 جار بینراوە
دواڕۆژ، بورهان یه‌حیا
به‌شێكى زۆرى كۆمه‌ڵگەى ئێزدى بڕیاریانداوه دوو گۆڕستانى تایبه‌ت به شه‌هیدانى ده‌ستى داعش له شەنگال دروست بكه‌ن.
داود موراد خه‌تارى، لێكۆڵه‌رى مێژویی ئێزدییه‌كان به دواڕۆژی وت: "دواى ئه‌وه‌ى له ساڵى 2014 چه‌كدارانى داعش كۆمه‌ڵكوژى ئێزدییه‌كانى كرد و له‌ناو 89 گۆڕى به كۆمه‌ڵدا نێژران، ماوه‌یه‌كە ده‌ست به هه‌ڵدانه‌وه‌ى ئه‌م گۆڕانه كراوه و ئێستا قۆناغى سێیه‌م ده‌ستیپێكردووه و زیاتر له 200 ته‌رم له سێ گۆڕ ده‌رهێنراون و به‌شێكى زۆرى كۆمه‌ڵگەى ئێزدی رێككه‌وتوون كه دوو گۆڕستانى تایبه‌ت به شه‌هیدانى ده‌ستى داعش له شەنگال دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م تاوانه له‌یاد بێت و هه‌موو به‌ڵگه‌كانیش له‌وێ بپارێزرێن".
وتیشى: "كه‌سوكارى شه‌هیدانى ده‌ستى داعش رێككه‌وتوون كه یه‌كێك له گۆڕه‌كان له رۆژهه‌ڵاتى شەنگال و ئه‌ویتر له‌گوندى كۆجۆ بێت و كهسایهتییەکى ئێزدی كه سه‌رۆكى هۆزى مهندهكانه بڕیاریداوه پارچه‌یه‌كى گه‌وره‌ى زه‌وى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دابین بكات و له ته‌نیشت ئه‌م گۆڕستانه هۆڵێكى تایبه‌ت بۆ پاراستنى كه‌رەسته و ئامێر و جلى تایبه‌ت به قوربانییان دروست بكرێت".
ئەوەشی وت: "كه‌سوكارى قوربانییه‌كان ئه‌م داوایه‌یان پێشكەشى حكومه‌تى خۆجێیى موسڵ و هه‌رێم و شاره‌وانى شەنگال كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له‌م پڕۆژه‌یه‌دا یارمه‌تییان بده‌ن".
پ: چ.ع
پێداچونه‌وه:هـ.ق