دوو تۆمه‌تبار به‌ تاوانی كوشتنی كه‌سێك ده‌ستگیركران

هەواڵ / کوردستان :: 16/07/2019‌ :: 244‌ جار بینراوە

دواڕۆژ ، محه‌مه‌د مسته‌فا

به‌ تۆمه‌تی كوشتنی هاوڵاتیه‌ك له‌ سنوری قه‌زای دووكان، شه‌وی ڕابردوو 15 ی ته‌مموز، له‌ قه‌زای ڕانیه‌ پۆلیس دوو كه‌سی ده‌ستگیركرد .


شۆڕش ئیسماعیل وته‌بێژی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند:"شه‌وی ڕابردوو 15 ی ته‌مموز، پۆلیسی ڕانیه‌ له‌ ناو قه‌زاكه‌ دوو كه‌سی به‌ تۆمه‌تی كوشتنی هاوڵاتیه‌كی ناحیه‌ی بنگردی قه‌زای دووكانی ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن دادگای دوكانه‌وه‌ به‌ ماده‌ی 406 له‌ یاسای سزادانی عێراقی فه‌رمانی گرتنیان بۆ ده‌رچووه‌ .

وتیشی:"تۆمه‌تباره‌كان به‌ناوه‌كانی ( ت،م ) و (م ، ب ) كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ سه‌روی 18 ساڵانه‌ ، له‌ ناو ماڵه‌كانی خۆیان له‌ ڕانیه‌ ده‌ستگیركراون ."

باسی له‌وه‌شكرد كه‌ به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر تۆمه‌تباران ره‌وانه‌ی دادگای دوكان كرانه‌وه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌ گه‌ڵیاندا.

 پێداچونه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure