ئه‌مڕۆ مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه دابه‌شده‌كرێت
هەواڵ / کوردستان :: 16/07/2019 :: 3795 جار بینراوە
دواڕۆژ
بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ی ته‌مموزی 2019 مووچه‌ی مانگی نیسانی وه‌زاره‌تێك و توێژێك دابه‌شبكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه به دواڕۆژی وت:"ئه‌مڕۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی دابه‌شده‌كرێت".
وتیشی:"هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ مووچه‌ی كه‌م ئه‌ندامان دابه‌شده‌كرێت".
ئا: هـ.ق