كۆگاكانى ناو شاری کەلار ده‌بردرێنه ده‌ره‌وه
هەواڵ / ئابوری :: 16/07/2019 :: 94 جار بینراوە
دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن
به مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌ره‌باڵغى له‌سه‌ر شاره‌كه، كۆگاكانى نێو بازاڕ و گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى كه‌لار ده‌بردرێنه ده‌ره‌وه‌ى شار و زه‌وی به‌سه‌ر بازرگاكانى ناوچه‌كه دابه‌شده‌كرێت.
شه‌هاب ئەحمەد، قایمقامى كه‌لار به دواڕۆژى راگه‌یاند: به مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌ره‌باڵغى له‌سه‌ر شار و رێكخستنه‌وه‌ى ئیشوكاره‌كان، كۆمه‌ڵگەى تایبه‌ت به كۆگاكانى كه‌لار دروست ده‌كرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له لایه‌ن شاروانییهوه 30 دۆنم زه‌وى له ناوچه‌ى شێخ له‌نگه‌رى نزیك كه‌لار ئاماده‌كراوه.
وتیشى: "به‌پێى رێنماییه‌كان ئه‌و بازرگانانه‌ى زه‌وییان پێده‌درێت راسته‌خۆ كۆگاكانیان له ناو شار و گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى كه‌لار داده‌خرێن و ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ى بۆیان دابینكراوه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: دروستكردنى ئه‌و كۆگایه سودى زۆرى ده‌بێت بۆ رێكخستنه‌وه‌ى ئیشوكارى بازرگانان و هه‌روه‌ها وه‌كو لایه‌نى ئیداریش چێشتخانه و ئاگركوژێنه‌وه و مزگه‌وت و لایه‌نه خزمه‌تگوزارییه‌كانى دیكه له كاره‌با و ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌سه‌ر كۆمپانیای جێبه‌جێکار ده‌بێت.
لاى خۆشیه‌وه موكەرەم فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌رى تۆمارى خانوبه‌ره‌ى میرى به دواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌و زه‌وییانه‌ى له ئێستادا بۆ بازرگانانی سنوورى كه‌لار دیاریكراوه پێشتر زه‌وى كشتو‌كاڵى بوون و له داهاتووشدا زه‌وى دیكه‌یان بۆ ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌پێى پێداویستییه‌كانیان زه‌وییان هه‌بێت.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: وه‌كو لایه‌نى ئیدارى بازرگانه‌كانیان سه‌رپشك كردووه نوێنه‌رى خۆیان دیارى بكه‌ن و له گه‌ڵ كۆمپانیاى جێبه‌جێكار ڕێكبكه‌ون بۆ دروستكردنى كۆگاكانیان و دواتر 15 بۆ 25 ساڵ پێیان ده‌درێت و ساڵانه‌ش كرێیهكى ره‌مزییان لێوه‌رده‌گیرێت.
پ: چ.ع
بڵاوكردنه‌وه:هـ.ق