هه‌وڵى هێرشكردنه‌ سه‌ر كه‌شتییه‌ك پوچه‌ڵكرایه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 16/07/2019‌ :: 1086‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

كه‌شتیه‌كى جه‌نگى بریتانی كه‌ به‌ره‌ و كه‌نداوى عه‌ره‌بی رۆیشتووه‌ بارى نائاسایی راگه‌یاندووه‌ كاتێك له‌ ده‌ریاى سور به‌له‌مێكى بۆمبرێژكراوى ئاشكراكردووه‌ ئه‌وه‌ش به‌پێى هه‌واڵێك كه‌ رۆژنامه‌ى ده‌یلى میره‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌.

به‌رپرسانى كه‌شتى سه‌ربازیى دنكانى بریتانی له‌وه‌ ترساون كه‌ ئه‌و به‌له‌مه‌ زیان به‌ كه‌شتیه‌كه‌یان بگه‌یه‌نێت.
 
ئه‌و به‌له‌مه‌ هیچ كه‌سێكى تێدا نه‌بووه‌و به‌ وته‌ى رۆژنامه‌كه‌ ره‌نگه‌ ئاماده‌كراو بێت بۆ ئه‌وه‌ى هێرشی پێبكه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و كه‌شتییه‌ بریتانییه‌ كه‌ به‌ ریمۆت كۆنتڕۆڵ له‌دووره‌وه‌ جوڵه‌ى پێكراوه‌. 

ده‌یلی میره‌ر ئاشكرایكردووه‌ كه‌ گومان ده‌كرێت ئێران له‌پشت ئه‌و كاره‌وه‌ بوبێت بۆ رێگرى له‌ چونى ئه‌و كه‌شتیه‌ جه‌نگییه‌ بۆ كه‌نداوى عه‌ره‌بی.

 ئاماده‌كردن :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure