ئه‌مڕۆ شاندێكى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 16/07/2019‌ :: 391‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

(ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ی تەمموزی 2019) شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى به‌مه‌به‌ستى ده‌ستكردن به‌ هه‌نگاوه‌كانى گفتوگۆى نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و عێراق سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن.


شاندەکەی هه‌رێمی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانى و هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرانى دارایى و ئابورى، ناوخۆ، پێشمه‌رگه‌، داد و وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى به‌غدا سه‌ردانی شاری به‌غدا ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كۆده‌بنه‌وه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژ ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى شاندەکەی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشاندانى نیازپاكى حكومه‌تى هه‌رێمه‌ بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر كۆى پرسه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و ده‌ستكردن به‌ هه‌نگاوه‌كانى گفتوگۆ له‌ نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر پرسى بودجه‌ و نه‌وت و پێشمه‌رگه‌ و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان.

هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان شانده‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ته‌نیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی كۆماری عێراق و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆده‌بنه‌وه‌ و پێشتریش ئاماده‌كاریى بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ كراوه‌.

پ: چ.ع

بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure