بۆچى ئه‌نگێلا مێركڵ چه‌ند جارێك تووشى گه‌شكه‌ ده‌بێت؟

هەواڵ / جیهان :: 15/07/2019‌ :: 738‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

له‌ ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى رابوردوودا سێ جار ئه‌نگێلا مێركڵى راوێژكارى ئه‌ڵمانیا تووشى له‌رز بووه‌ له‌ دیدار و شوێنى گشتیدا.


نوسینگه‌ى تایبه‌تى خاتوو مێركڵ هه‌موو جارێك جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌وه‌ى كه‌ بارى ته‌ندروستى ناوبراو زۆر زۆر ئاساییه‌ و ئه‌و له‌رزه‌ هیچ نه‌خۆشیه‌كى له‌ پشته‌وه‌ نیه‌ به‌ڵام پزیشكێكى پسپۆڕ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و له‌رز و گه‌شكه‌یه‌ ره‌نگه‌ ئه‌نجامى زۆر كاركردنى رژێنى ده‌ره‌كى بێت كه‌ ئه‌مه‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ ژنان 10 هێنده‌ى پیاوان زیاتر تووشى ده‌بن.

هه‌ر ئه‌و دكتۆره‌ ده‌ڵێت: "دوور نییه‌ ئه‌و له‌رزه‌یه‌ كاریگه‌رى لاوه‌كى هه‌ندێك ده‌رمان نه‌بێت به‌ تایبه‌ت ده‌رمانه‌كانى دژه‌ خه‌مۆكى و دژه‌ هه‌وكردن. خواردنه‌وه‌ى مادده‌ كحولیه‌كان و نیكۆتینیش به‌شێكن له‌و هۆكارانه‌. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ دابه‌زینى ئاستى شه‌كر له‌ خوێندا یان ماندووبوون و ترس".

خاتوو مێركڵ خۆى پێشتر رایگه‌یاندبوو كه‌ ته‌ندروستى باشه‌ و پێویست ناكات هاووڵاتیان نیگه‌رانى بن. 

مێركڵ یه‌كێكه‌ له‌ به‌هێزترین سه‌ركرده‌كانى ئه‌وروپا و له‌ به‌هێزترین ژنانى جیهانه‌ و مانگى داهاتوو ته‌مه‌نى ده‌بێته‌ 65 ساڵ، پێشتر رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ساڵى 2021 دا واز له‌ كارى سیاسى ده‌هێنێت.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure