سزایەکی قورس بۆ مەلا کرێکار دەرچوو

هەواڵ / کوردستان :: 15/07/2019‌ :: 2643‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 دادگای شاری بۆلزانۆ لە ئیتاڵیا سزای 12 ساڵ زیندانیکردنی بۆ نەجمەدین فەرەج دەرکرد کە ناسراوە بە مەلا کرێکار.

 

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی رای نیوزی ئیتاڵی کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردووەتەوە، دادگای بۆلزانۆ پێنج تۆمەتی تیرۆری خستووەتە پاڵ مەلا کرێکار و سزای 12 ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرکردووە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەی ئاشکراکردووە: جگە لە کرێکار، چەند کەسێکی تریش سزای زیندانیکردنیان بۆ دەرکراوە کە لە نێوانیاندا ماکوان کەریم هەیە.

دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا، مەلا کرێکار و هاوەڵەکانی بەوە تۆمەتبار کردووە کە تۆڕێکی تیرۆریستیان دروستکردووە و پلانیان داناوە بۆ ئەنجامدانی توندوتیژی، بۆ ئەو مەبەستەش ئەو کەسانە بەکاردەهێنن کە هەڵگری رەگەزنامەی ئەوروپین. بەڵام پارێزەرەکەی مەلا کرێکار سەرجەم ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە و دەڵێت هەموو رێگەیەک دەگرنەبەر بۆ تانەدان لە بڕیارەکەی دادگای بۆلزانۆ.

 

ئا: ن.ر

بڵاوکردنەوە: ک.س

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure