شارێکی هەرێم بێ ئاو دەبێت

هەواڵ / کوردستان :: 15/07/2019‌ :: 387‌ جار بینراوە

تاگ :: كه‌ركوك

دواڕۆژ، عیماد جەباری

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کەرکوک لەکارکەوتنی پڕۆژەی دابەشکردنی ئاوی راگەیاند کە بەهۆیەوە زۆرینەی گەڕەکەکانی شارەکە بێ ئاودەبن.

هیشام ئیبراهیم، لێپرسراوی راگەیاندنی ئاوی کەرکوک (ئەمشەو دووشەممە 15ی تەمموزی 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: دروستبوونی کێشە لەوێستگەکانی ئاودێری و پچڕانی کارەبا وایکردووە ئاو نەگاتە پڕۆژەی یەکگرتووی کەرکوک و بەهۆیەوە پڕۆژەکە لەکارکەوتووە.

وتیشی: "لەکارکەوتنی پڕۆژەکە کاریگەری لەسەر پچڕانی ئاوی زۆرینەی گەڕەکەکان دروستکردووە".

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure