لەبارەی مووچەوە سکاڵا لەسەر سه‌رۆكى حكومه‌ت و وه‌زیرى دارایى هه‌رێم تۆماركرا

هەواڵ / کوردستان :: 15/07/2019‌ :: 8580‌ جار بینراوە

تاگ :: حکومەت

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

به‌هۆى دابه‌شنه‌كردنى مووچه‌ى سێ مانگى فه‌رمانبه‌رانی هەرێمی کوردستانەوە، سێ په‌رله‌مانتارى كورد له‌ به‌غدا، سكاڵایه‌كیان لەسەر سه‌رۆكى حكومه‌ت و وه‌زیرى دارایى هه‌رێم تۆماركرد و ڕاگەیەندراوێکیشیان بڵاوکردەوە.


كاوه‌ محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراكسیۆنى گۆڕان له‌ په‌رله‌مانى عێراق به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: بۆ بەرگریکردن لە مووچەی دیارنەماوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بڕیارماندا سکاڵای فەرمانبەرانی هەرێم و داواکەیان بکەینە داوایەکی یاسایی و بیگەیەنینە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق.

وتیشى: "بە بریکاری کۆمەڵێک مووچەخۆری مافخوراو، داوا لەسەر هەریەک لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی هەرێم (وێڕای کارەکانیان) تۆماربکەین و ئێمەش وەک نوێنەرانی خەڵک هەموو پشتیوانییەکیان دەکەین تا ئەو مافە زەوتکراوەیان بۆ دەگەڕێنینەوە".

كاوه‌ محه‌مه‌د ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: داواکەمان لەدادگای باڵای فیدراڵی عێراق تۆمارکرد و چاوەڕێی ئاگادارکردنەوەی داوا لەسەرکراوەکانین بۆ دیاریکردنی بەرواری دادبینی.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

تۆمارکردنی سکاڵای مووچە لەدادگای فیدرالی

بۆ بەرگریکردن لەمووچەی دیارنەماوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بریارماندا سکاڵای فەرمانبەرانی هەرێم و داواکەیان بکەینە داوایەکی یاسایی و بیگەیەنینە دادگای باڵای فیدرالیی عیراق ،و بەبریکاری کۆمەڵێک مووچەخۆری مافخوراو ،داوا لەسەر هەریەک لەسەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەڕێمی کوردستان و وەزیری دارایی هەرێم (وێڕای کارەکانیان) تۆماربکەین و ئێمەش وەک نوێنەرانی خەڵک هەموو پشتیوانییەکیان دەکەین تا ئەو مافە زەوتکراوەیان بۆ دەگەڕێنینەوە.
بۆیە لەدرێژەی ئەو هەوڵانەدا ئەمڕۆ (٢٠١٩/٧/١٥) داواکەمان لەدادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق تۆمار کرد و چاوەڕێی ئاگادارکردنەوەی داوا لەسەرکراوەکانین بۆ دیاریکردنی بەرواری دادبینی.
تێبینی : نوسراوەکە لە کۆمێنت دادەنێم
...
کاوە محەمەد 
ئەمین بەکر
غالب محەمەد عەلی

 

--------------------
پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure