لەدیدارێکدا ژنان كێشەكانیان ئاراستەی كابینەی نوێی حکومەت دەكەن

هەواڵ / که‌لتور :: 15/07/2019‌ :: 135‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز

بەمەبەستی دیاریکردنی پێداویستییەكانی ژنان و جێكردنەوەی لەبودجەی 2020ی هەرێمی كوردستان. ژنان، لەئاستی جیاوازی بەرپرسیاریەتییدا تاوتوێی پرسەكانیان دەكەن.


ئەمڕۆ دووشەممە 15ی تەمووزی 2019  لە شاری هەولێر، رێكخراوی مەسەلە بۆپەرەپێدانی توانا مرۆییەكان، دووەمین كۆڕبەندی لەسەر پێداویستییەكانی ژنان رێكخست.

كۆڕبەندەكە لەچوارچێوەی پڕۆژەی (IGPA)یە کە ئاژانسی ئەمەریكی بۆپەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) پاڵپشتی دارایی دەكات و بۆ بەشداریكردنی ئافرەتان لەدیاریكردنی كێشە و پێداویستییەكانیان لەپڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكومەت و دیزاینكردنی لەبودجەی گشتی رێكخرا. ئەمەش لەكاتێكدایە كۆڕبەندی یەكەم، ماوەیەك پێش ئێستا لەشارەدێی عەنكاوە بۆ ژنانی پێكهاتەكان رێكخرابوو.

ئەحمەد كاوانی، سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە بەدواڕۆژی وت: "دوای تەواوبوونی هەردوو كۆڕبەندەكە، داواکاری و پێداویستیەکانی ژنان لەچوارچێوەی پڕۆژە یاسایەك ئاراستەی پەرلەمانی كوردستانی دەكەین".

وتیشی: "هەروەها لەكۆڕبەندەكەدا ئاماژە بەو كێشەو ئاستەنگیانەش دەکەین کە رێگرن لەبەردەم ژنان بۆ نەگەیشتن بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و ناوەندەكانی بڕیار لە هەرێمی كوردستان و دریاترین ئەو كێشەو گرفت و ئاستەنگیانەش بوونی جیاوازی رەگەزییە".

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure