كۆنسێرتی چوار هونەرمەند هەڵوەشایەوە

هەواڵ / که‌لتور :: 15/07/2019‌ :: 640‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

رێكخراوی هایما بۆ گەشەپێدانی كۆمەڵی مەدەنی، هەڵوەشاندنەوەی كۆنسێرتی چوار هونەرمەندی راگەیاند كە بەشێك لەداهاتەكەشی بۆ كاری خێرخوازی دەبوو.


بڕیاربوو رۆژی 20ی تەمموزی 2019 رێكخراوی هایما كۆنسێرتێك بۆ هونەرمەندان شەهێن تاڵەبانی، مەریوان سەفائه‌دین، ئاریان كەریم و یەریڤان نورەدین لە هۆڵی سپی لە شاری سلێمانی  ساز بكات، بەڵام سەمەد هەورامی، سەرۆكی رێكخراوی هایما "ئەمڕۆ15ی تەموزی 2019" بە دواڕۆژی وت:"بە داوای لێبوردنەوە و بەهۆی بوونی چەند كێشەیەك و سەفەركردنی هەندێك لە هونەرمەندەكانەوە، كۆنسێرتەكە ناكرێت و بۆ كاتێكی گونجاوتر دوادەخرێت".

هەورامی ده‌ڵێت:"هەر كەسێك لە هەر ناوەندێكی فرۆشتن بلیتی كڕیوە دەتوانێت سەردانی هه‌مان ئەو ناوەندە بكات بۆ وەرگرتنەوەی پارەی بلیتەكەی".

پ: ل. م
 بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure