حیزبوڵڵا بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی نزیك سنوری سعودیه‌ به‌رناده‌ن

هەواڵ / عێراق :: 16/07/2019‌ :: 163‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ


به‌رپرسێكی عێراقی دیار له‌ به‌غدا ئاشكرایكرد، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌یه‌وێت "كه‌تائیبه‌كانی حیزبوڵڵا"ی عێراقی بكشێنه‌وه‌ له‌ شارۆچكه‌ی نوخێبی سه‌ر سنووری سعودییه‌.


هه‌روه‌ها داوای كردووه‌ دۆسێی ئه‌منی له‌ سنوری نێوان عێراق و سعودیه‌ بۆ سوپای عێراقی به‌جێبهێڵدرێت، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ حیزبوڵڵا هه‌ر ئه‌م كاره‌ دواده‌خات و پاشه‌كشێ ناكات هه‌رچه‌نده‌ نزیكه‌ی 10 ڕۆژ ده‌بێت ئه‌مه‌یان پێ ڕاگه‌یاندراوه‌.

هه‌روه‌ها به‌رپرسه‌كه‌ ڕوونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئەو گروپە له‌ ساڵی 2016ه‌وه‌ شه‌ش بنكه‌یان له‌ ناو نوخێبدا هه‌یه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناو سنووره‌كانی سعودیه‌وه‌ و تاوه‌كو ئێستا بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران جێبه‌جێ ناكات و بنكه‌كانی جێناهیڵێت.


و:كێوان

 بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure