ئه‌و شوێنانه‌ ئاشكرا بوون كه‌ سبه‌ى مووچه‌ وه‌رده‌گرن

هەواڵ / کوردستان :: 15/07/2019‌ :: 8936‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار 

بڕیاره‌ سبه‌ى سێشه‌ممه‌ 16ى ته‌مموزى 2019 مووچه‌ى مانگى نیسانى  وه‌زاره‌تێك و توێژێك دابه‌شبكرێت. 


سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ دواڕۆژى وت:"بڕیاره‌ سبه‌ى سێشه‌ممه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى دابه‌ش بكرێت".

وتیشى:"هاوكات هه‌ر سبه‌ى مووچه‌ى كه‌م ئه‌ندامانیش دابه‌شده‌كرێت".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15ی ته‌مموزی 2019 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانییه‌ سیاسییه‌كان دابه‌شكرا.

 پێداچونه‌وه‌: هـ.ق




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure