به‌هۆى ئێرانه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و ئه‌مریكا به‌ره‌و خراپى ده‌ڕۆن
هەواڵ / عێراق :: 15/07/2019 :: 161 جار بینراوە
دواڕۆژ
بەپێی په‌ره‌سه‌ندنه تازەکان دەرکەوتووە کە هەژموونى ئێران لە عێراق رەگیداکوتاوە و بەوهۆیەوە پەیوەندییەکانى عێراق لەگەڵ ئەمریکا درزێكى گەورەیان تێکەوتووە و رەنگە لە داهاتوودا ئەو پەیوەندییانە بەتەواوەتى تێكبچن.
زانیارییەکان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن کە واشنتۆن ئەو وادەیەى بۆ کاتێکى نادیار دواخستووە کە دیاریى کردبوو بۆ پێشوازیکردن له عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق و چاوەڕوان دەکرا لە مانگى داهاتوودا سەردانى ئەمریکا بکات. لەهەمانکاتدا ئەمریکا ژمارەى کارمەندەکانى باڵیۆزخانەکەى لە بەغدا زۆر كه‌مكردووه‌ته‌وه.
ئه‌م گۆڕانكاریانه لەکاتێکدان کە ئەمریکا پێشتر داواى لە عێراق کردبوو چاوێک بە سیاسەتەکانى خۆیدا بخشێنێتەوە سەبارەت بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئێران و نەهێڵێت هەژموونى ئەو وڵاتەى بەسەردا زاڵ بێت. به‌ڵام عێراق هیچ هەنگاوێکى جددى لەوبارەیەوە نەناوە و دۆخەکە بەهەمان شێوەى پێشووى بەردەوامە، بەتایبەتى کاتێک سەرۆک وەزیرانى عێراق یاساى رێکخستنى حەشدى شەعبى راگەیاند بێ ئەوەى هیچ نوێکارییه‌ک لەو یاسایە بکرێت کە ئەمریکا بە میلیشاى دادەنێت و ئێران بە دامه‌زراندن و پێكهێنانى تاوانبار دەکات.
وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ل. م
بڵاوکردنەوە: ک. س