"روسیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژ به‌ ئێران رێككه‌وتن ده‌كات"

هەواڵ / جیهان :: 15/07/2019‌ :: 643‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جه‌دید له‌ راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه‌ كه‌ له‌ كاتێكدا ئێران سه‌رقاڵی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی ناوچه‌ییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، روسیا هه‌ڵوێستێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو دژ به‌ تاران ده‌گرێته‌ به‌رو ده‌بێته‌ مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ بۆسه‌ر ئێران له‌ سوریا.

له‌ درێژه‌ی ئه‌و راپۆرته‌دا هاتووه‌:" له‌ كۆتایی مانگی حوزه‌یراندا، راوێژكارانی  باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی  ئه‌مریكا و روسیا و ئیسرائیل، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌ ژێر ناوی "كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ سوریا" ئه‌نجام داوه‌.

دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌، ئیسرائیل هێرشێكی كرده‌ سه‌ر 13 بنكه‌ی سه‌ربازیی ئێران له‌ سوریا، له‌ كاتێكدا ئه‌و هێرشانه‌ له‌ ئه‌نجامی رێككه‌وتنی نێوان ئه‌و سێ وڵاته‌ ئه‌نجام درابوون.
له‌ كۆتایی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌:دوای ئه‌و رووداوانه‌ ئێران تێگه‌یشتووه‌، رووسه‌كان پشتیان تێكردوون و له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كانی بوونه‌ته‌ هاوپه‌یمان. 

پێداچونه‌وه‌:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure