نەجات حسێن: تورکیا پشتگیری لە راکان جبوری دەکات وەک پارێزگاری کەرکوک بمێنێتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 16/07/2019‌ :: 125‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەسەر پشكی توركمانەكان ئاشکرایكردووە "تورکیا پشتگیری لە راکان جبوری دەکات تا وەک پارێزگای کەرکوک لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە".

نەجات حسێن لەوبارەیەوە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی: "هۆکاری ئەو پشتگیریکردنە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، راکان جبوری سەر بە حیزبی ئەلمەشروع عەرەبییە کە خەمیس خەنجەر رابەرایەتی دەکات و پەیوەندییەکی باشیان هەیە لەگەڵ تورکیا، بۆیە دەبینین گوشار کراوەتە سەر بەرەی تورکمانی لەشاری کەرکوک تاکو ناوبراو وەک پارێزگاری کەرکوک لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە".

وتیشی: "وا چاوەڕوان دەکرێت لە دوو هەفتەی داهاتوودا ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبێتەوە بۆ دەستنیشانی کردن و هەڵبژاردنی پارێزگارێك بۆ شارەکەكە هەفتەی رابوردوو یەكێتی و پارتی رێككەوتن لەسەر ئەوەی تەیب جەبار ئەو پۆستە وەربگرێت".

ئەوەشی خستەڕوو کە لەماوەی دوو ساڵی رابوردوودا نزیکەی 68 هەزار هاوڵاتی عەرەب هێندراونەتە شارەکە و نایانەوێت نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران ئەنجامبدرێت.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
داڕشتنەوە: ئارام غەفور 

بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure