ڤیدیۆ: کچانى خوێندنگایەک لە عێراق کڕین وفرۆشتن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەکەن

هەواڵ / عێراق :: 15/07/2019‌ :: 353‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ
زێدان ئەلعەتوان ئەندامى کۆمسیۆنى مافى مرۆڤ لەعێراق لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ئاشکرای دەکات کە لەناو خوێندنگەیەکى کچان لەشارى موسەنا خوێندکارە کچەکان ماددەى هۆشبەرە بەکاردەهێنن و لە تەوالێتەکانى ئەو خوێندنگایە کڕین و فرۆشتنى پێوە دەکەن.


زێدان ئەلعەتوان ئەندامى کۆمسیۆنى مافى مرۆڤ لەعێراق لە چاوپێکەوتنەدا دەڵێت:"دواى ئەوەى زانیارى وردم بەدەست گەیشت سەردانێکى مەیدانم بۆ ئەو خوێندنگایە کرد و لە کامێراى چاودێرییەوە تێبینى ئەوەم کرد، کە خوێندکارە کچەکانى ئەو خوێندنگایە کە ناوى ناهێنم، بە نهێنى کڕین وفرۆشتن بە حەپە هۆشبەرەکانەوە دەکەن و بەڕێوەبەرى ئەو خوێندنگایەش پێی راگەیاندم کە دەسەڵاتى عەشایەرى زاڵە بەسەریدا و ناتوانێت هیچ هەنگاوێت بنێت.


وە: ئاکۆ زەنگەنە

ڤیدیۆ: کچانى خوێندنگایەکى سەرەتایی لە عێراق کڕین وفرۆشتن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەکەن

 

دواڕۆژ

 

زێدان ئەلعەتوان ئەندامى کۆمسیۆنى مافى مرۆڤ لەعێراق لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ئاشکرای دەکات کە لەناو خوێندنگەیەکى سەرەتایى کچان لەشارى موسەنا خوێندکارە کچەکان ماددەى هۆشبەرە بەکاردهێنن و لە توالێتەکانى ئەو خوێندگایەک کڕین و فرۆشتنى پێوە دەکەن.

 

ناوبراو لە چاوپێکەوتنەدا دەڵێت: دواى ئەوەى زانیارى وردم بە بەدەست گەیشت سەردانێکى مەیدانم بۆ ئەو خوێندنگایە کرد و لە کامێراى چاودێرییەوە تێبینى ئەوەم کرد، کە خوێندکارە کچەکانى ئەو خوێندنگایە کە ناوى ناهێنم، بە نهێنى کرین وفرۆشتن بە حەبە هۆشبەرەکانەوە دەکەن و بەرێوەبەرى ئەو خوێندنگایەش پێی راگەیاندم کە دەسەڵاتى عەشایرى زاڵە بەسەریدا و ناتوانێت هیچ هەنگاوێت بنێت

 

 

وە: ئاکۆ زەنگەنە

 بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure