"6 هەزار هاوڵاتی مەسیحی عێراقی نیشتەجێی ئوردن رازی نین بگەڕێنەوە زێدی خۆیان"

هەواڵ / عێراق :: 16/07/2019‌ :: 109‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 
رفعەت بەدر بەڕێوەبەری سەنتەری کاسۆلیکی بۆ لێکۆڵینەوە و راگەیاندن لە ئوردن ئاشکرایدەکات، کە نزیکەی 6 هەزار هاوڵاتی مەسیحی لەعێراق کە بەهۆی شەڕی داعشەوە لەوێ نیشتەجێ بوون، نایانەوێت بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.

 
ناوبراو وتی: "ئەو هاوڵاتییە مەسیحییانە، کە ژمارەیان 6 هەزار کەسە، بەپێچەوانەی مەسیحییەکانی سوریا نایانەوێت بگەڕێنەوە بۆ عێراق".
 
وتیشی: "لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی داعشەوە نزیکەی 10هەزار و 700 هاوڵاتی مەسیحی عێراق روویان لە ئوردن کردبوو و لەو ژمارەیە 4 هەزاریان ئەو وڵاتەیان بەجێهێشت و روویان لە ئەمریکا و وڵاتە ئەوروپییەکان کردووە و لە ئێستادا تەنها 6 هەزاریان ماون و نیشتەجێی ئوردنن و نایانەوێت بگەڕێنەوە زێدی خۆیان".
 
ئەوەشی خستەڕوو، کە بەپێی یاساکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ناکرێت بەزۆرەملێ و بەبێ ویستی خۆیان داوایان لێبکرێت ئوردن بەجێبهێڵن.
 
وە: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure