پەرلەمنتارێکى گۆڕان بەڵگەنامەى هاوردەکردنى هێلکەى قاچاخى بڵاوکردەوە

هەواڵ / ئابوری :: 16/07/2019‌ :: 169‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ
ئەندامێکى فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان ئاشکرای دەکات بەهاوکارى هەندێک لە پاسەوانانى ئەو لێپرسراوانە کە لە حکومەتى هەرێمى کوردستان کار دەکەن  تواندراوە هێلکەى ئێرانى و تورکى بە شێوەیەکى قاچاغ لە مەرزەکاندا بهێندرێتە ناو عێراق و لەبازاڕەکاندا ساغبکرێتەوە.

دابان محەمەد ئەندامى فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان بەڵگەنامەیەکى بڵاوکردووەتەوە، کە تیایدا بەرێوەبەرایەتى گومرگى گشتى نوسراوێکى رەسمى ئاراستەى بەڕێوەبەرایەتى گومرگى باشماخ کردووە، تاکو 300 هەزار کارتۆنى هێلکەى ئێرانى بهێندرێتە ناو خاکى هەرێمى کوردستانەوە، بە بیانووى ئەوەى لە رێگاى دەروازەى فیشخابور رەوانە سوریا دەکرێت.

وتیشى:" ئەو هێلکانە بەهاوکارى پاسەوانەکانى هەندێک لە لێپرسراوانى حکومەتى هەرێم لە بازارەکانى هەرێم و عێراق ساغدەکرێتەوە لەکاتێکدا بە پێی بڕیارەکانى حکومەتى فیدڕاڵى عێراق هاوردەکردنى هێلکە قەدەغەکراوە و گرنگى بە بەرهەمى ناوخۆیی دەدرێت.



وە: ئاکۆ زەنگەنە

پێداچونەوە:ئەڤین



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure