دوو کاندیدی یەکێتی بۆ حکومەتی هەرێم کشانەوە

هەواڵ / کوردستان :: 15/07/2019‌ :: 18472‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

له‌ دواى پێشكه‌شكردنى ناوى كاندیدانى یه‌كێتیى نیشتمانیی کوردستان بۆ پۆسته‌ وەزارییه‌كان و سه‌رۆكى ده‌سته‌ و فه‌رمانگه‌كانى كابینه‌ى داهاتوو  دوو له‌ كاندیده‌كانى یه‌كێتیى بۆ ئه‌و پۆستانه‌ كشانه‌وه‌ى خۆیان ڕاگه‌یاند.

(چوارشه‌ممه‌ى رابوردوو 10ى ته‌مموز) په‌رله‌مانى كوردستان متمانه‌ى به‌كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەخشی و له‌ دواى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌زیره‌كان تاوه‌كو ئێستا به‌ رەسمى كاندیدى ده‌سته‌ و فه‌رمانگه‌كانى سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌ستبه‌كارنه‌بوون.

یه‌كێتى له‌ كابینه‌ى نوێ كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار و ده‌زگاى مین و ده‌سته‌ى گشتیى ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانى به‌ركه‌وتووه‌، له‌ ئێستادا دوو له‌كاندیده‌كانى ئه‌و حیزبه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ناوه‌كانیان پێشكه‌شى سه‌رۆكى حكومه‌ت كراوه‌، به‌ڵام كشانه‌وه‌ى خۆیان له‌ كاندید بوون راگه‌یاندووە.

به‌پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژيش هه‌ریه‌ك له‌ ئیسماعیل مەحمود كه‌ كاندیدى سه‌رۆكى ده‌زگاى گشتیى مینه‌ له‌گه‌ڵ عوسمان شوانى كاندیدى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار كشانه‌وه‌ی خۆیان داوه‌ته‌ جێگرى یه‌كه‌مى سكرتێرى گشتیى.

دواڕۆژ زانیویه‌تى ده‌زگای مین كه‌ پشكى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتیه‌ له‌ قه‌زاى سۆران له‌ ئێستادا یه‌ك كاندیدیان بۆ ئه‌و پۆسته‌ له‌ شوێنى ئیسماعیل مەحمود پێشكه‌شكردووه‌ و ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزاریش كه‌ پشكى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێره‌ دوو كه‌س داواى وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته‌یان كردووه‌، به‌ڵام یه‌كلا نه‌بووەته‌وه‌ كامیان ده‌بنه‌ كاندید بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته‌.

 

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure