جیهان بەکورتی: ئۆکرانیا ئەو کەسانە دەخەسێنێت کە دەستدرێژی دەکەنە سەر منداڵ

هەواڵ / جیهان :: 15/07/2019‌ :: 5987‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

 

میرەر - ئۆکرانیا ئەو کەسانە دەخەسێنێت کە دەستدرێژی دەکەنە سەر منداڵ

بەپێی یاسایەکی نوێی ئۆکرانیا، ئەو کەسانەی بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵ زیندانیکراون لەڕێگەی دەرزی کیمیاییەوە دەخەسێندرێن، وابڕیارە ئەم یاسا نوێیە بەسەر هەزاران پیاودا جێبەجێ بکرێت کە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 65 ساڵدایە.


مه‌شریق- منداڵێكی 30 كیلۆگرامی له‌دایك ده‌بێت
ژنێكی دووگیان له‌ شاری قومی ئێران، منداڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گرێیه‌كی 30 كیلۆگرامی دێنێته‌ دنیاوە، ئه‌م منداڵبوونه‌ یەکێکە لە سەیر و سەمەرەترین حاڵەتەکانی منداڵبوون کە تاوەکو ئیستا تۆمارکرابێت.

حورە - ژنە دادوەرێک بووەتە چا فرۆش
تاوەکو ساڵی 2016 ئیلیف مامۆستایەکی قۆناغی ناوەندی بووە، بەڵام ماوەی حەوت مانگە وەک کارمەندی پاککەرەوە لە ناوەندێکی خوێندنی تایبەتدا کاردەکات، ئیلیف یەکێکە لەو 33 هەزار مامۆستایەی لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی پاکژکردنەوەی پاش کودەتاکەی 15ی تەمموزی ساڵی 2016 لەسەر کارەکانیان لابراون، لە نموونەی ئەو کەسانەی ناچاربوون کارەکایان بگۆڕن مامۆستایەکی زانکۆ بووە کە کارەکەی گۆڕیوە بۆ کرێکار و ژنە دادوەرێک کە بووەتە چایچی و پۆلیسێک کە بووەتە پاسەوانی باڵەخانەیەک.


مەرکەز رەوابت - پاش وەرگرتنی ڤیزای ئەمریکا زەریف بەمەبەستی ئامادەبوون لە کۆنگرەیەکی نێونەتەوەیی سەردانی ئەمریکا دەکات
ڕۆژی یەکشەممە سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد: ئەمریکا ڤیزای بەخشیوە بە جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران تاوەکو لە کۆنگرەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک ئامادەبێت.


ئەلئەخبار - پۆمپیۆ هەوڵ بۆ کشانەوەیەکی دیپلۆماسی بەردەوام دەدات لە بەغدا
بەپێی گۆڤاری (فۆرین بۆلیسی)ی ئەمریکی، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەوڵدەدات بەتەواوەتی باڵیۆزخانەکەی ئەمریکا لە بەغدا بکشێنێتەوە، ئەمەش پاش ئەوەی بەهۆی بارگرژییەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران مانگی ئایاری پێشوو مایک پۆمپتۆ هەندێک لە دیپلۆماتکارەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکای لە عێراق چۆڵ کرد.


ئەلمەدار - لە وڵاتی سوید فڕۆکەیەکی بچووک بۆ گواستنەوەی تیمێکی پەڕەشوتەوان تێکشکا و 9 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا

دوێنێ یەکشەممە کاتژمێر دووی نیوەڕۆ لە وڵاتی سوید فڕۆکەیەکی بچووکی گواستنەوەی تیمێکی پەڕەشووت پاش ماوەیەکی کەم لە هەڵفڕینی تێکشکا و هەموو سەرنشینەکانی کە نۆ کەس دەبوون گیانیان لەدەستدا.


رەئی ئەلیەوم - پاش دەستکەوتنی دوو فڕۆکەی (ئێف 35) ئیسرائیل دەڵێت: ئێستا دەتوانین چەندین پرۆسەی خەیاڵی لە قووڵایی خاکی دوژمن ئەنجامبدەین
رۆژی یەکشەممە ئیسڕائیل دوو فڕۆکەی جەنگی جۆری (ئێف35)ی ئەمریکی دەستکەوت، وەک بەشێک لە ڕێککەوتنەکەی ساڵی پێشوو بۆ کڕینی ئەم جۆرە فڕۆکەیە و وابڕیارە تاوەکو ساڵی 2021 چەند دانەیەکی دیکەی لێوەربگرن.


رەئی ئەلیەوم - ترامپ داوا لە ئەندامە بیانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات "بگەڕێنەوە" لەو شوێنەی لێوەی هاتوون

ڕۆژی یەکشەممە دۆناڵد ترامپ داوای لە یەکێک لە ئەندامە دیموکراتیەکانی ئەنجومەنی نوێنەران کرد کە بەڕەچەڵەک بیانیە "بگەڕێتەوە" لەو شوێنەی لێوەی هاتووە، ئەمەش وایکرد چەند بەرپرسێکی دیموکراتی بە "دەمارگیر" و  توشبوو بە "فۆبیای کەسە بیانییەکان" تۆمەتباری بکەن، ئەمەش لەکاتێکدایە ساڵی پێشوو ترامپ دەوڵەتە ئەوروپیەکانی (بە حەشارگەی کەسە پیسەکان) ناوبرد.


عراقی ئەلجەدید - کەتیبەکانی حیزبوڵای عێراقی دەستبەرداری بنکەکانی نزیک سعودیە نابێت
بەرپرسێکی عێراقی دیار لە بەغدا ئاشکرایکرد: عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەوڵدەدات میلیشیاکانی (کەتیبەی حیزبوڵا)ی عێراقی لە شارۆچکەی (نەخیب) بکشێنێتەوە کە دەکەوێتە سەر سنووری سعودیە، ئەمەش لەکاتێکدایە ماوەی 10 رۆژە بەم کەتیبانە وتراوە ناوچەکە چۆڵبکەن و مەلەفی ئاسایشی ناوچەکە بۆ سوپا بەجێ بهێڵن.


سپوتنیک - لەبەرئەوەی هواوی کرایە ناو لیستی ڕەشەوە کۆمپانیاکە کارمەندە ئەمریکییەکانی دەردەکات
وەک بەشێک لە جەنگە بازرگانیەکەی نێوان ئەمریکا و چین، کۆمپانیای زەبەلاحی چینی هواوی ئاشکرایکرد بەهۆی سزاکانی ئەمریکا سەدان کارمەندی ئەمریکی دەگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکەیان.


بی بی سی - جیرمی هانت هەوڵ بۆ ئاساییکردنەوەی بارگرژییەکەی نێوان ئێران و ئەمریکا دەدات
جیرمی هانت، وەزیری دەرەوەی بریتانیا هەوڵێکی نوێ دەدات بۆ رێگرتن لە هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و کەمکردنەوەی بارگرژییەکەی کەنداو، بۆ ئەم مەبەستەش وابریارە لە برۆکسل لەگەڵ وەزیرەکانی دەرەوەی چەند وڵاتێک کۆبێتەوە و باس لە مەترسییەکانی هەڵوەشانەوەی ڕێککەوتنەکەی ئێران بکەن.


ئەی ئاڕ ئیس تێکنیکا - پیسبوونی بەرگەهەوای چین تیشکی خۆری تاریک کردووە و وکاردەکاتە سەر شانەکانی بەرهەمهێنانی وزە لە ڕێگەی تیشکی خۆرەوە
زۆرکەس خەڵوز وەک دوژمنێکی وزەی نوێ دەبینن و هەست دەکەن یەکەم جۆری سوتەمەنی بەردینە کە پێویستە لەناو ببرێت، چونکە بەرهەمهینانی وزە لە رێگەی شانەی خۆر و با هەرزانتر بووە، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی خەڵوز زیانی زۆر زیاترە لەوەی دەیزانین چونکە پیسبوونی هەوا بەهۆی خەڵوزەوە تیشکی خۆر تاریک دەکات و ناهێڵێت شانە خۆرییەکان بەباشی کار بکەن.


فرێش لایف ستایل - ناسا کچێک ئامادە دەکات بۆ ئەوەی ببێتە یەکەم کەس کە دەچێتە سەر هەسارەی مەریخ و تەمەنی تەنیا 17 ساڵانە
ئەلایزا کارسۆن کچێکی تەمەن 17 ساڵانە و خەڵکی ویلایەتی لویزیانایە، ئاژانسی ناسا ڕاهێنان بەم کچە دەکات بۆ ئەوەی ببێتە یەکەم کەس کە ساڵی 2033 دەگاتە سەر هەسارەی مەریخ.


ته‌سنیم- مانۆڕی سه‌ربازی هاوبه‌شی ئه‌مریكا و سعودیه‌ ده‌ستیپێكرد
له‌ رۆژی شه‌ممه‌ 13ی ته‌مموزه‌وە بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ له‌ باكووری سعودیە مانۆری سه‌ربازی هاوبه‌شی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و شانشینی سعودیه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

وەرگیڕان:هێڤی فەرهاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure