كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدەدات

هەواڵ / کوردستان :: 15/07/2019‌ :: 906‌ جار بینراوە

تاگ :: حکومەت

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر


له‌دوای متمانه‌ پێدان بەكابینەی نوێ، (ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 15ی تەمموزی 2019) ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامده‌دات و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به‌ پلان و به‌رنامه‌ی داهاتوو.

 

(رۆژی چوارشەممە، 10ی ته‌مموزی 2019)، کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان متمانەی لە پەرلەمان وەرگرت، وابڕیاریشه‌ ئه‌مڕۆ كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامبدات.

 

به‌پێی ناوه‌ڕۆكی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتووه‌: كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ئاماده‌كردنی پلان و به‌رنامەی چوار ساڵی وه‌زاره‌ته‌كان كە پێویستە له‌ماوه‌ی مانگێكدا ئامادە ببێت.

 

به‌شێكی دیكه‌ی كارنامه‌ی حكومه‌ت پێكهاتووە لە گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر پرسه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و چۆنیەتی خۆئاماده‌كردن بۆ گفتوگۆكردن لەداهاتوودا.

 

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure