گوندێك زۆرینەی دانیشتوانەکەی و تەنانەت کوێخاکەشی ژنە

هەواڵ / که‌لتور :: 15/07/2019‌ :: 660‌ جار بینراوە
گوندی میله‌ك

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


پارێزگای قه‌زوین-ى ئێران 248 گوندى هه‌یه‌، یه‌كێك له‌و ئاواییانه‌ ناوی میله‌ك (Milak)ه‌و به‌ ئاوایى یاخود گوندى ژنان به‌ناوبانگه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت كوێخاى گونده‌كه‌یش هه‌ر ژنه‌.


 گوندی میله‌ك كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ى ئه‌لمه‌وتی رۆژهه‌ڵاتى پارێزگای قه‌زوێن، سروشتێكى جوان و دڵڕفێنى هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا كچ و ژنانی گوند هه‌ریه‌كه‌یان له‌ بوارێكی هونه‌ریدا چالاكن، له‌وانه‌: فه‌رش و گلیم چنین، به‌رگدوورین، خۆشنووسی، شێوه‌كاری، نه‌خشه‌سازیی سه‌ر ئاڵتوون و پیشه‌ ده‌ستییه‌كانى تر.

 

هه‌روه‌ها ناوی هه‌موو شه‌قام و كۆڵانه‌كانی گونده‌كه‌ به‌ ناوی ژنانی كۆنی هونه‌رمه‌ند و خاوه‌ن پیشه‌ و به‌ئه‌زموون و هه‌ڵكه‌وتووی ئاواییه‌كه‌وه‌ ناونراون.

 

ئه‌و گونده‌ یه‌كێكه‌ له‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی  ئێران و پارێزگای قه‌زوین كه‌ له‌سایه‌ى ئه‌و ژنانه‌دا ئابورییه‌كی به‌هێزی هه‌یه‌ و به‌ فێمنیستترین گوندی جیهان ناوده‌برێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure