ته‌رمى گه‌نجێك له‌ هه‌ولێر دۆزرایه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 14/07/2019‌ :: 625‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ته‌رمى گه‌نجێك له‌ هۆتێلێكى هه‌ولێر دۆزرایه‌وه‌ و وته‌بێژى پۆلیسیش ده‌ڵێت: لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن.


پاش نیوەڕۆی (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14ى ته‌مموزى 2019) له‌ هۆتێلى (لیالى القلعه‌) له‌ هه‌ولێر تەرمی گەنجێكى (31) ساڵ كه‌ خه‌ڵكى رۆژئاواى كوردستانه‌ دۆزرایه‌وه‌، به‌ڵام پۆلیس گومانى له‌ رووداوه‌كه‌ هه‌یه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌باره‌وه‌ ده‌كات.

هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: به‌پێى زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و گه‌نجه‌ خۆى خنكاوه‌.

وتیشى: "بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و زانیارییه‌ ته‌واو پشتڕاستبكرێته‌وه‌ ته‌رمه‌كه‌ بۆ په‌یمانگه‌ى پزیشكى هه‌ولێر نێردراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌".

وته‌بێژه‌كه‌ى پۆلیس ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: دواى ته‌واوبوونى رێككاره‌كان ورده‌كارى رووداوه‌كه‌ بۆ راى گشتى ئاشكراده‌كه‌ین.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure