"به‌ر له‌هێرشه‌كه‌ى باڵه‌كایه‌تى ئێران هه‌رێمى ئاگادار كردووه‌ته‌وه"
هەواڵ / کوردستان :: 14/07/2019 :: 169 جار بینراوە
دواڕۆژ، پشتیوان جه‌مال
كۆماری ئیسلامی ئێران پێشتر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌تۆپبارانكردنی ناوچه سنوورییه‌كانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی ئاگادار كردووه‌ته‌وه و بۆ داهاتوش ئه‌گه‌ر هێرش بكرێته‌وه سه‌ر ئێران، وه‌ڵامی توندتریان ده‌بێت ئه‌وه‌ش به وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له په‌یوه‌ندى نێوان هه‌رێم و ئێران.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه له‌به‌ر هه‌ستیارى پرسه‌كه نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه به دواڕۆژی وت: "كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌میشه باوه‌ڕی بهتۆڵهكردنهوه هه‌بووه، بۆیه ساڵی رابوردووش كه تۆپبارانی شاری كۆیه‌ی كرد وه‌ڵامێك بوو بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرانه سه‌ری، بۆیه له‌هه‌ر حاڵه‌تێكی دووباره‌كردنه‌وه‌ی هێرشكردنه سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن هێزه ئۆپۆزسیۆنه كوردییه‌كانه‌وه، ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌و جۆره هێرشانه‌ش بكرێت".
هه‌فته‌ى رابوردوو تۆپخانه‌كانى ئێران ناوچه سنوورییه‌كانى باڵاكایهتییان بۆردومان كرد و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانى له‌ده‌ستداو چه‌ند كه‌سێكى تریش بریندار بوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه پێش تۆپبارانه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابوردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه و به‌هێزه كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتى كوردستانیش وتراوه كه نابێت چالاكی له‌دژی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجام بده‌ن له سنوورى هه‌رێمى كوردستانه‌وه".
پێداچونه‌وه:هـ.ق
بڵاوکردنەوە: ک. س