نوێترین زانیاری لەسەر تۆمەتبارانی دۆسیەی كوشتنی تاریقی بەقاڵ

هەواڵ / کوردستان :: 14/07/2019‌ :: 27034‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

دادگای سلێمانی رایدەگەیەنێت: لێكۆڵینەوەكان لە دۆسیەی تۆمەتبارانی كوشتنی تاریقی بەقاڵ و كەیسەكانی دیكەیان كۆتایی هاتووە و رەوانەی دادگای تاوانەكان كراون.


دادوەر عومەر ئەحمەد، وتەبێژی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی (ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14ی تەمموزی 2019) بە دواڕۆژی راگه‌یاند: ئەو دۆسیەیە قۆناغی لێكۆڵینەوەی تەواوبووە و رەوانەی دادگای تاوانەكانی سلێمانی كراوە بۆ رۆژی دادگاییكردن.

وتیشى: "بەڵام نازانرێت دادگاییكردنەكە چ رۆژێكە و تۆمەتبارەكانیش چوار كەسن".

له‌ 7ی نیسانی رابردوو ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی باندێكی راگەیاند كە چەند مانگێك بوو سەرقاڵی رفاندنی هاووڵاتیان و كوشتنیان بوو پاش دزینی ئۆتۆمبێلەكانیان، دیارترین قوربانیه‌كانیشیان تاریقی بەقاڵ بوو كه‌ یه‌كێك بوو له‌ كاسبكارانى شەقامی مەولەوی و دۆزینه‌وه‌ و ئاشكراكردنی ئەو باندە دەنگدانەوەی لێكەوتەوە.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure