له‌ رووداوێكى هاتووچۆدا ماتۆڕسوارێك گیانى له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: 14/07/2019‌ :: 719‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال

پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ رووداوێكى هاتووچۆدا له‌سه‌ر شه‌قامێكى سه‌ره‌كى سلێمانى ماتۆڕسوارێك گیانى له‌ده‌ستدا.


رائید كاروان حه‌مه‌سدیق، وته‌بێژى هاتووچۆى سلێمانى (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14ى ته‌مموزى 2019) به‌ دواڕۆژى وت: "پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر شه‌قامى سه‌ره‌كى مه‌لیك مه‌حمود له‌ به‌رده‌م گوندى ئه‌ڵمانى، ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسكیلێك به‌یه‌كیانداداوه‌".

وتیشى: "به‌هۆى رووداوه‌كه‌وه‌ ماتۆڕسواره‌كه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌ و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌".

وته‌بێژه‌كه‌ى هاتووچۆ زانیارى له‌باره‌ى ناو و ناسنامه‌ى قوربانییه‌كه‌ نه‌بوو.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure