بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەیەک بە بەرچاوی گەشتیارانەوە لە جێگرەکەی دەدات

هەواڵ / عێراق :: 15/07/2019‌ :: 332‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

جێگری بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نەجەف ئاشکرایدەکات: عیسا شەمەری بەڕێوەبەری نوێی فڕۆکەخانەکە هێرشیکردووەتە سەری و بەبەرچاوی گەشتیارانەوە لێیداوە.


عیماد زاملی، جێگری بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نەجەف بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە: شەمەری ناسراوە بەوەی کەسێکی پابەند نییە و لەو کاتەوەی کە بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەبوو لە 2010، ئەو لە ساڵی 2014 بەهۆی ئابڕووچوونێکەوە و دیارنەمانی پێنج ملیۆن دۆلارەوە لە پۆستەکەی لابرا.

ئاماژە بەوەش دەکات: "شەمەری دەیەوێت نوسینگەکەم بگوازێتەوە و دەسەڵاتەکانم لێوەربگرێتەوە و پلەکەشم بگۆڕێت لە کاتێکدا من ماوەی 10 ساڵە لە فڕۆکەخانە کار دەکەم، من دژی رێکارەکانی نەبووم تەنیا ویستم قسەی لەگەڵ بکەم، بەڵام ئەو رەتیکردەوە و لەبەرچاوی سەرجەم کارمەندان و گەشتیارەکان هێرشیکردە سەرم".

 

ئا: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure