بانكێك 25 تا 75 ملیۆن دینار قه‌رز ده‌داته‌ ئه‌م كه‌سانه‌

هەواڵ / ئابوری :: 14/07/2019‌ :: 13303‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بانكی رافیده‌ین بڕی ئه‌و قه‌رزه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ده‌یدات به‌ خاوه‌ن زانكۆ و خوێندنگه‌ ئه‌هلییه‌كان و دایانگه‌كانی منداڵان كه‌ له‌ 25 بۆ 75 ملیۆن دیناره‌.


نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانكی رافیده‌ین له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردن له‌ زانكۆ و خوێندنگه‌ ئه‌هلییه‌كان و دایانگه‌كان و بۆ ئه‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی باش دروست ببێت، بڕیاریانداوه‌ قه‌رز بده‌ن به‌ خاوه‌نی ئه‌و شوێنانه‌ به‌مه‌بەستی فراوانكردنى كاره‌كانیان.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: قه‌رزه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ دیاریكراون، 25 ملیۆن دینار بۆ خاوه‌ن دایه‌نگه‌كان، 50 ملیۆن دینار بۆ خوێندنگه‌ سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌كان، 75 ملیۆن دینار بۆ خاوه‌ن زانكۆ ئه‌هلییه‌كان.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure