مالیکی بە ئەمینداری حیزبی دەعوە هەڵبژێردرایەوە

هەواڵ / عێراق :: 14/07/2019‌ :: 566‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ


حیزبی دەعوەی ئیسلامی بۆ سێیەمین جار نوری مالیكی بە ئەمینداری حیزبەكە هەڵبژاردەوەو پۆستەكەی خۆی بۆ چوار ساڵی دیكە وەرگرتەوە.


لە کۆنگرەی 17ی حیزبی دەعوە کە لە شاری کەربەلا دوێنێ بەڕێوەچوو، نوری مالیکی جارێكی دیكە بە ئەمینداری گشتی دەعوە هەڵبژێردراوەتەوە.

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویكردووەتەوە، لە کۆی دەنگی 400 ئەندامی کۆنگرە، مالیکی 340 دەنگی بەدەستهێناوە كە بە زۆرینەی دەنگ هەژمار دەكرێت.
حیزبی دەعوەی ئیسلامی، لایەنێكی  شیعە مەزهەبەکانە لە ساڵی (1957) دامەزراوەو لە2005ەوە فەرمانڕەوایەتی عێراقیان گرتووەتە دەست.

مالیكی بۆ دوو ویلایەتی چوار ساڵیی ئەمینداری حیزب بووە لەنێوان ساڵانی 2006 – 2014 و حەیدەر عەبادی-ش لەنێوان ساڵانی 2014 – 2018 بۆ یەك ویلایەت ئەمینداری حیزبەكە بووە.

ئا: ئارام غەفور 

پێداچوونەوەو بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure