زه‌ریف: ئێران درێژه‌ به‌ هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌دات

هەواڵ / جیهان :: 14/07/2019‌ :: 570‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ جێرمی هانت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا، وێرای جه‌ختكردنه‌سه‌ر نایاساییبوونی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران، وتی: "ئێران هه‌موو كات و له‌ هه‌ر بارودۆخێكدا بێت درێژه‌ به‌ هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌دات".

به‌ گوێره‌ی راپۆرتێكی پارس توده‌ی فارسی: محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌و په‌یوه‌ندییه‌كدا، ئاماژه‌ به‌ یاساییبوون و رێپێدراوبوونی رێگاكانی هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌ كه‌شتییه‌ نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی ئێران له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات و ده‌ڵێت: "یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌موو كات دژی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران بووه‌ و  ئێستا ناتوانێت بۆ خۆی بڕیارێكی وابدات".

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure