لەم هەفتەیەدا چوار دیاردەی گەردوونی روودەدەن

هەواڵ / زانست :: 14/07/2019‌ :: 282‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ


بە ملیۆنان كەس لەپارێزگای نەجەف لەباشوری عێراق چاوەڕێی دیاردەیەكن رووبدات كە كاتژمێر 9:43 خولەکی 16ی ئەم مانگە بە چاو دەبینرێت و هەر لەم هەفتەیەشدا 4 دیاردەی گەردوونی روودەدەن.


دیاردەكە مانگ گیرانە و خەڵكی ئەو پارێزگایە دەیبینن كە مانگ دەچێتە ناوچەی نیمچە سێبەری زەوی و مانگ گیران روودەدات كە خەڵك بەچاو دەیبینن.

 

لای خۆیەوە ئیبراهیم جەروان، ئەندامی یەكێتی عەرەبی بۆ زانستەكانی گەردون و بۆشایی ئاسمان پێشبینیدەكات 4 دیاردەی تری گەردوونی رووبدات لەهەفتەی داهاتوودا لەوانە: 

- مانگ گیرانی نیمچەیی كە لە دورگەی عەرەبی دەبینرێت رۆژانی 16 و 17ی ئەم مانگە.
-وەستانی خۆر لەبازنەی پانی 21N لەشاری مەككە نەمانی سێبەری كەعبە لەسعودیە.
-داپۆشینی هەسارەی زوحەل لەپشت مانگەوە و ئەگەری بینینی هەیە.
-هاتابوونی هەسارەی بلوتوس لەگەڵ مانگ كە بەچاوی سەر نابینرێت.

ئا: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure