شەش ئەندامی یەک خێزان بوونە قوربانیی

هەواڵ / کوردستان :: 13/07/2019‌ :: 24695‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد رابی

ئەمشەو شەممە ئۆتۆمبێلێک لە سنوری قەزای مێرگەسۆر وەرگەڕاو بەوهۆیەوەش شەش ئەندامی یەک خێزان بوونە قوربانی.

رائید دلاوەر لەتیف وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران بەدواڕۆژی راگەیاند: ئەمشەو شەممە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب لە سنوری قەزای مێرگەسۆر وەرگەڕاو لە ئەنجامدا کچێکی تەمەن 10 ساڵان گیانی لەدەستدا و پێنج هاووڵاتی دیکەش برینداربوون و سەرجەم قوربانییەکانیش ئەندامی یەک خێزانن.

ئاماژەی بەوەشدا کە: بریندارەکان بەمەبەستی چارەسەرکردن گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەو ئەو کچەی لە رووداوەکەش گیانی لەدەستداوە دەگوازرێتەوە بۆ پزیشکی دادی سۆران.

وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران رونیشیکردەوە کە مەفرەزەیەکی پۆلیسی هاتووچۆ هێلکاری بۆ ڕووداوەکە دەکات و جارێ روون نییە کە ڕووداوەکە چۆن روویداوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە