كارمه‌نده‌كانى كه‌شتى گریس 1ى ئێران ئازادكران

هەواڵ / جیهان :: 13/07/2019‌ :: 725‌ جار بینراوە
كه‌شتى گریس1

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13ى ته‌مموز، پۆلیسى گه‌رووى جه‌به‌ل تاریق رایگه‌یاند: كارمه‌نده‌كانى كه‌شتى گریس 1یان ئازادكردووە كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانى بریتانیاوه‌ ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرابوو.

ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌ بیانووى پابه‌ندنه‌بوون به‌و سزایانه‌ى كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتى ئه‌وروپاوه‌ به‌سه‌ر سوریا-دا سه‌پێنراون، هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانى بریتانیا به‌ فه‌رمانى دادگاى بریتانیا ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتى ئێرانى گریس1دا گرت.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شەممە له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پۆلیسى گه‌رووى جه‌به‌ل تاریق ئاشکرای کرد "كارمه‌نده‌كانى كه‌شتی نه‌وتى ئێرانى گریس 1یان ئازادكردووە، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌شتییه‌كه‌ نه‌وتییه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، تا ئه‌و كاته‌ش كه‌شتییه‌كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌بێت".

دا: ئا.ح
بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure