هه‌ڵوێستى ژاپۆن له‌باره‌ى هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ى ئه‌مریكا له‌ گه‌رووى هورمز

هەواڵ / جیهان :: 13/07/2019‌ :: 309‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى ژاپۆن رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌نیازنین بچینه‌ ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ سه‌ربازییه‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له‌ گه‌رووى هورمز-دا دروستى بكات، ده‌شڵێت: "ئارامى گه‌رووى هورمز بۆ ئێمه‌ زۆر گرنگه‌".

كۆتارۆ نوگامى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى ژاپۆن له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "هه‌رچه‌نده‌ پاراستنى ئاسایش و ئارامى گه‌رووى هورمز بۆ ئێمه‌ زۆر گرنگه‌، به‌ڵام به‌نیازنین به‌شداری بكه‌ین له‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ سه‌ربازییه‌دا كه‌ ئه‌مریكا به‌ نیازه‌ له‌ گه‌رووى هورمز بوونیادى بنێت".

وتیشى: "ئێمه‌ وه‌ك ژاپۆن، به‌نیازین هاوپه‌یمانێتییه‌ك له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكى تر پێكبهێنین به‌مه‌به‌ستى پشتیوانیكردنى ئازادى هاتووچۆ له‌ گه‌رووى هورمزدا".

جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى ژاپۆن ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "تا ئێستا ئه‌مریكا هیچ داوایه‌كى له‌ تۆكیۆ نه‌كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ى به‌شداربێت له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ى كه‌ به‌ نیازه‌ له‌ گه‌رووى هورمز دروستى بكات".

دا: ئا.ح

پێداوچوونەوەو بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure