پەرلەمانتارێکی کورد: هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هێڵی سورە

هەواڵ / کوردستان :: 14/07/2019‌ :: 292‌ جار بینراوە

تاگ :: كه‌ركوك

دواڕۆژ، عیماد جەباری


پەرلەمانتارێکی کورد هۆشداری دەدات لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و دەڵێت: "ئەو بابەتە هێڵی سورە بەلای ئێمەوە".


جەمال شکور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دواڕۆژی راگەیاند: "دروشم و داواکاری بەشێک لەپەرلەمانتار و سەرکردە و خۆپیشاندەرانی عەرەب هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکە کە ئەو پرسە بەلای ئێمەی کوردەوە هێڵی سورە".

وتیشی: "زۆر ئاراممان گرت و نازی پێکهاتەکانمان هەڵگرت، بەڵام دڵنیابن رێگەنادەین ئەم دۆخەی کەرکوک بەمشێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە".

ئەو پەرلەمانتارەی کورد ئەوەشی خستەڕوو: "هیچ هۆکارێکی زەق نیە بیکەنە بیانوو بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنەکە، تاوەکو ئێستا ئەنجومەنی هیچ پارێزگایەکیش هەڵنەوەشێندراوەتەوە تەنانەت لەسەر گەندەڵیش، باشتر وایە ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ هەڵبوەشێننەوە کە تێوەگلاون لە رێککەوتنی گوماناویدا".

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure