"دایكى داعشه‌كان" له‌ عێراق ده‌ستگیركرا

هەواڵ / عێراق :: 13/07/2019‌ :: 351‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق رایانگه‌یاند: ئه‌و ژنه‌یان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ به‌ "دایكى تیرۆریسته‌كانى داعش" ناسراوه‌. 


ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئه‌منیانه‌ ئاشكرایانكردووه‌ "ئه‌م ژنه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كى نزیك شارى موسڵ ده‌ستگیركراوه‌، به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ ماڵه‌كه‌ى كردووه‌ته‌ شوێنى حه‌شاردانى تیرۆریستان، دوو كوڕیشى چه‌كدارى داعش بوون".

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ ناوى تەواوەتی و زانیارى دیكه‌ ده‌رباره‌ى ئه‌م ژنه‌ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كى دیكه‌یان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌.

پ: ئا.ح
بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure